کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کۆتایی هێنان بە پارێزبەندی ئەنجامدەرانی جینایەت لە دژی ڕۆژنامەنوسان

ئەمڕۆ ٢ی نوامبر بەرابەر لەگەڵ ١١ی خەزەڵوەر، بەپێی ساڵنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژیکۆتاییهێنان بە پارێزبەندی ئەنجامدەرانی لە دژی ڕۆژنامەنووسانە. مەبەست لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە، دەربڕینی هاوسۆزییە لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە هەوڵی خستنەڕووی ڕاستییەکان و پێدانی زانیاری دروست دەدەن، خاوەن سەرمایە و دەسەڵاتیش بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێت ناچاریان بکەن کە بێدەنگ بن و خۆیان لە لێپێچینەوە و سزادان پارێزراو بن. هەزاران ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا تەنها لەبەر ئەوەی کە ئەرکی پیشەیی خۆیان جێبەجێ دەکەن، لەگەڵ کۆمەڵێک مەترسی وەک هەڕەشە و ئازار و ئەزیەت و تەنانەت مردنیش بەرەوڕوو دەبنەوە. بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ڕابردوو تاوان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی میدیایی لە چاو دوو ساڵ پێشتر لانیکەم ٤٢% زیادی کردووە. بەشێوەیەکیمامناوەندهەرپێنجڕۆژجارێک

ڕۆژنامەنووس یان وێنەگرێکی ڕۆژنامەوانی لە جیهاندا دەکوژرێت. ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە باشترین حاڵەتدا لە کۆی ١٠ ڕۆژنامەنووسی کوژراو، تەنیا یەکێکیان بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەی ئەو پەروەندانەی لە دادگاکاندا بەدواداچوونیان بۆ کراوە و بووەتە هۆی دۆزینەوە یان ناسینی تاوانباران، لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تا ئێستا تەنیا ٢٪ پێشکەوتن نیشان دەدات. بە وتەی یونسکۆ لە باشترین حاڵەتدا، تەنها ٦%ی جینایەتەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان لە دادگاکان تا قۆناغەکانی کۆتایی و دادگاییکردنی تاوانباران بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

زۆربەى ئەو مەترسی و ئەزیەت و ئازار و هەڕەشانە ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتە سەرمایەدارەکان یان حکومەتە بە ئاشکرا جینایەتکار و سەرەڕۆکانی وەک کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دەدرێن. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور، لە کاتی هاتنە سەرکاری ڕژیمی ئیسلامییەوە تا ساڵی ٢٠١٨ لانیکەم ٨٦٠ ڕۆژنامەنووس لە ئێران زیندانی کراون. هەروەها زیاتر لە ٥٠ ڕۆژنامەنووسی ئێرانی لە تاراوگە بە شێوەی جۆراوجۆر کەوتوونەتە بەر هەڕەشە و تەنانەت هەندێکیان هەڕەشەی کوشتنیان لێ کراوە. هەڕەشەکردن و ئەزیەت و ئازاری بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسانیش جۆرێکی دیکەیە لە توندوتیژیی لەلایەن کۆماری ئیسلامییە کە تا هاتووە زیاتر پەرەی سەندووە. بۆ نموونە لە سەردەمی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیدا فشار لەسەر ڕۆژنامەنووسان و بنەماڵەکانیان تا ڕادەیەکی زۆر توندتر بۆوە و شەپۆلی دەستبەسەرکردن، چەند هێندە زیادی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی جیهانی ڕۆژنامەنووسان، لە ماوەی یەک مانگدا لانیکەم ٢٥ ڕۆژنامەنووس لە ئێران دەستبەسەر کراون. کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان سەرجەم ناوی ٥١ ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراوی لە ئێران بڵاو کردەوە کە لە کاتی ناڕەزایەتییە شۆڕشگێڕانەکانی ئەم دواییەدا دەستبەسەر کراون و نووسیویەتی لەو ژمارەیە ١٤ کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٣٧ کەسی دیکەش تا ئێستا دەستبەسەرن.

نموونەیەکی دڵتەزێنی زیندانیکردن و هەوڵدان بەمەبەستی بەچۆکدا هێنانی ڕۆژنامەنووسان، لە دەستگیرکردن و سزادانی نیلوفەر حەمیدی پەیامنێری ڕۆژنامەیشەرقو ئیلاهە محەممەدی پەیامنێری ڕۆژنامەیهەم مەیەهەندا بەرچاو کەوت کە بەشێوەیەکی گشتی سزای ٢٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا و ١٥ ساڵی جێبەجێ دەکرێت. ئەم دوو پەیامنێرە بوێرە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی کوژرانی ژینا ئەمینی لە نەخۆشخانەی کەسرا و ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی لە شاری سەقز، کوشتنی ناوبراویان بە دەستی حکومەت ئاشکرا کرد و ڕۆڵیان هەبوو لە دەستپێکی شۆڕشی ژینادا. ئەوان بە بێ گرنگیدان بەهەوڵ و ڕێوشوێنەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕایانگەیاند کە شانازی بەو کارەوە دەکەن کە کردوویانە. گرتنەبەری ڕێوشوێنی قەزایی و لێپێچینەوە لە ڕۆژنامەنووسانی ناڕازی، کە لە ئاستێکی بەربڵاودا کەوتووەتە بەر ڕەخنە، لە کۆماری ئیسلامیدا ئەوەندە زۆر وبەرچاوە، ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئەو ڕژیمە بە زیندانی ڕۆژنامەنووسان ناو و ناوبانگی دەرکردووە و خودی ڕژیم لە نێو ١٨٠ وڵاتدا لە پلەی ١٧٨هەمیندایە.

بەڵام ئەزیەت و ئازاری پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان تەنیا بە زیندانیکردن کۆتایی نایەت. کاربەدەستانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگا هەواڵگرییە هاوتەریبەکان بەردەوام هەڵسووڕاوانی ناڕازی بوارەکانی ڕاگەیاندن و  بنەماڵەکانیان خستووەتە ژێر گوشار و هەموو جۆرە هەڕەشەیەک. ئەم ئەزیەت و ئازارانە بۆ ژنانی پەیامنێر گەلێک سەختترە، لەبەر ئەوەی ئەوان لە شوێنی کارەکانیشیاندا لە لایەن دارودەستەی ڕێژیمەوە ئەمنییەت و ئاسایشیان نییە. ئاکامی توێژینەوەکانی مانگنامەی پەیوەندییەکان دەریدەخات کە نزیکەی ٩٠%ی ڕۆژنامەنووسانی ژن لانیکەم جارێک لە شوێنی کارەکانیان تووشی ئازاردانی جنسی بوون. ڕێژەیەکی بەرچاو لە پێشێلکارییەکان لەلایەن ئەو بەناو بەرپرسانەی دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێن کە خۆیان بە بەسیج و پەیڕەوی ئیسلام ناودەبەن. بەشێوەیەکی گشتی دەگەینە ئەو دەرەنجامەی کە ئەو ئیدیعایەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاستە کە دەڵێتڕۆژنامەگەری یەکێکە لە پیشە هەرە مەترسیدارەکانی جیهان“. بەڵام پێویستە تێبینییەکی پێ زیاد بکرێت: ڕۆژنامەگەری بەهۆی قووڵبوونەوەی قەیرانی سەرمایەداری و بەهێزبوونی بەرەی ڕاستی توندڕەو و شەڕخوازییەکانی، بووەتە پیشەیەکی مەترسیدار. کارەساتبارترین نموونەی ئەوە لە شەڕی ئێستای دەوڵەتی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەلەستین و بەتایبەت لە غەززە، دەبینین. ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئۆکتۆبەر بەرابەر لەگەڵ ١٠ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٣٤ ڕۆژنامەنووس لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون. لە ئاوا هەلومەرجێکدا ناکرێت چاوەڕوانی باشتربوونی دۆخەکە و لێپرسینەوە و دادگاییکردنی جینایەتکاران لەم پێوەندییە ڕواڵەتی و فۆرمالیتەیە بکرێت، بەڵکوو باشتربوونی دۆخەکە و لێپرسینەوە لە تاوانباران تەنیا بە خەبات و تێکۆشان لەدژی هۆکار و سەرچاوەکانی ئەو نەهامەتیانە و هاتنەسەرکاری دەسەڵاتی جەماوەری مسۆگەر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ و پەرەسەندنی خەبات بۆ بەدەستهێنانی

-

جینۆساید و گەندەڵیی گەورەی ئابووریی، دوو لێکەوتەی سیستەمی سەرمایەدارین

-

پەیامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی خوێندكار

-

پەیامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی خوێندكار

-

“گرووپی کشتوکاڵ و پیشەسازی دێبش” ڕیکۆردی ماراسۆنی گەندەڵی ئابووریی شکاند

-

دادخوازیی قەتڵە زنجیرەیییەکان و ڕۆژی خەبات لەدژی سانسۆر

-