رۆژی چوارشەممە 17ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە ئاژەڵدارانی ئیسفەهان لە ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری کارەکەیان و بایەخ نەدانی دەوڵەت به خواستهكانیان کۆبوونەوە.
بە وتەی ناڕازیییان: “تا ئێستا ژمارهیهكی زۆر ئاژەڵدارانی ئیسفەهان بە هۆی پشتیوانی نەکردنی دەوڵەت لە سەنعەتی ئاژەڵداری و گرانی پێداویستییەکانی ئەم پێشەیەو هەروەها ویشکەساڵی دەستییان لە کارەکە کێشاوەتەوە و یان وەرشکەست بوون”. شایانی باسە لە چەند رۆژی رابردوو لە چەندین شوێنی دیکە ئاژەڵداران لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان بە شێوازی جۆراوجۆر دەنگی خۆیان بە گوێ کاربەدەستان گەیاندووە.