بەرەبەیانی ڕۆژی شهممه ٢٨ی مانگی ڕێبهندان، بەهۆی دواکەوتنی بودجەی نۆژەنکردنەوە، كۆمهڵێك کەم ئەندام لە بەردەم ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە كۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، خۆپیشاندەران لە کاتژمێر ٩ی بەیانییەوە لەبەردەم بینای ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە كۆبوونهوه،پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا ئێستا ٤٩٪ی بودجەی ڕێکخراوی “بێهزیستی” لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و خۆپارێزی و چاکسازیدا خەرج نەکراوە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە كۆمهڵێك زۆر لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان كێشهی جۆراوجۆریان هەبێت.