رۆژی پێنجشەممە 30ی مانگی گوڵان کۆمەڵێک لە باغدارانی رۆبات کەریم لە بەرامبەر بینای فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
کەشاوەرزانی ناڕازی، خۆیان بە خاوەنی ئەو باغانە دەزانن کە زەحەمتییان پێوەکێشاوە و دەڵێن بەڵگەی قانونیشیان بۆ خاوەندارییەتی باغەکان هەیە. جەهادی کەشاوەرزی سەرەڕای ئاگاداربوون لەو راستییانە، دەستی کردووە بە لەناو بردنی ئەو باغاتەو کەشاورزانیش بە کۆبوونەوەکەیان پێداگری دەکەن لە سەر هێشتنەوە و خاوەنداریەتی مڵکەکانیان.