کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کرێکارانی یەکێتی حکوومەتی هێند

کۆبوونەوەی کرێکارانی یەكێتی حکوومەتی هێند 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌‌ ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کرێکارانی یەکیه‌تیەکانی سه‌ربه‌ دەوڵەتی “هێندستان” بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست زیادبوونی مردن له‌ شوێنی کار خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی یەکێتیەکانی سه‌ربه‌ دەوڵەتی “هێندستان”  لەبەردەم نووسینگەی کۆمپانیای شارەوانی “هاڤری” لە ڕۆژئاوای “بەنگال” دژی ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی مردنەکان لە تای درێژخایەنی ناسراو بە “دۆنگ” خۆپیشاندانی کرد. پۆلیس بەربەستی سێ قۆڵی لەسەر ڕێگاکە دروست کرد کە بەرەو “ئۆفیسی” پارێزگای “بەنگال”ی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچوو و ڕێگری کرد لە ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی “هێندی”.  حکومەتی ڕۆژئاوای بەنگال هێشتا ژمارەی فەرمی سه‌باره‌ت به‌ مردن به‌هۆی تای کوشندەی دانگی بڵاو نەکردووە، بەڵام سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ژمارەی مردووه‌كانیان زیاتر لە 50 کرێکار لە ڕۆژئاوای بەنگال ڕاگه‌یاندووه‌.