رۆژی دووشەممە 10ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پێترۆشیمی ماهشەهر و “بەندەر خومەینی” لە بەرامبەر سایتی ژومارە یەکی پێترۆشیمی ماهشەهر کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سایتی ژومارە یەکی پێترۆشیمی ماهشەهر خوازیاری پێڕاگەیشتنی بە خواستەکانیان بوون. کرێکارانی گرێبەستی پێترۆشیمی ماهشەهر و “بەندەر خومەینی” خوازیاری بە کردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ریزبەندییە پیشەییەکان و روون بوونەوەی باروودۆخی دامەزرانیانن.