کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی پێترۆشیمی چوار

تجمع کارگران روزمزد پتروشیمی چوار

رۆژی شەممە 22ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پێترۆشیمی چوار هەڵکەوتوو لە ئیلام، لە ناڕەزایەتی بە نەدرانی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوە.

زیاد لە 300 کرێکاری پێترۆشیمی چوار حەقدەستی مانگی گوڵانیان پێنەدراوە و هی مانگی خاکەلێوەشیان نیوەچڵ پێدراوە. کرێکارانی ئەوە شیرکەتە دەڵێن: “ئەوان کە رۆژانە دەبێ حەقدەستەکانیان پێ بدرێ زۆر جار مانگیشی بە سەر دادێ بەڵام، شتێک دەستیان ناگرێ”. هەروەها ” ئەوە سەرەڕای ئاستی نزمی حەقدەستێکە کە بۆیان دیاری کراوە و لە باروودۆخی ئێستا تەنیا نەمر نەژی پێی بەڕێ دەچن”.