کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کرێکارانی پڕۆژەیی نەوت لە ئیزە

تجمع کارگران پروژه ای نفت در ایذه1

رۆژی چوارشەممە 3ی مانگی خەرمانان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پڕۆژەیی نەوت لە ئیزە، بە دوای بانگەوازی پێشوویان هاوکات لە گەڵ شەست و هەشتەمین رۆژی مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی پڕۆژەیی نەوت، ده‌ستیان دایه‌ کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی.

کرێکارانی ناڕازای سەرەکیترین خواستەکانی خۆیان زیادکردنی حەقدەست و دابین کردنی “10 رۆژ پشوو- بیست رۆژ کار”، راگەیاندووە. لە شاری “مەسجێد سلێمان”یش کرێکاران لە هەوڵی پێکهێنانی کۆبوونەوە دابوون، کە لەگەڵ لەمپەری مەئموورانی حکوومەتی رووبەڕوو بوونەوە. شایانی باسە کە کرێکارانی پڕۆژەیی نەوت، گاز و پێترۆشیمی زیاد لە دوو مانگە لە گەەرەترین مانگرتنی مێژووی ئێران دان و خوازیاری زیاد کردنی حەقدەستەکان و دابین کردنی “10 رۆژی پشوو – بیست رۆژ کارن”.