کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کرێکارانی پاڵاوگەی بەندەری خۆمەینی

تجمع کارکنان پتروشیمی بندر امام مقابل این شرکت3

کرێکارانی پترۆشیمی بەندەری خۆمەینی کە ساڵی پار بە دوایی چەندین جار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، خرابوونە ژێر چاودێری شیرکەتێکی غەیرە سەنعەتی ماهشەهر، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی مانگی خەرمانان، لە بەرانبەر بینای ئەو شیرکەتە دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی بەشداربوو لەو کۆبوونەوەیە خوازیاری گەڕانەوە بۆ پترۆشیمی خۆمەینی و بەدیهاتنی خواستەکانیان بوون. شایانی باسە کە کرێکارانی ئەو سایته پێشتریش ناڕەزایەتی خۆیان لە ئاست پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی دەوڵەتی بە داخوازیەکانیان ڕاگەیاندبوو.