رۆژی چوارشەممە 5ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی نەوتی “بوشەهر” بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕەزایەتی بەشەکانی دیکەی کرێکارانی نەوت کۆبوونەوە.
کۆمەلێک لە کرێکارانی نەوتی “بوشەهر” بە کۆبوونەوە لە شوێنی کاری خۆیان، پشتیوانی و هاوپشتی خۆیان لە گەڵ ناڕەزایەتی هاوچینەکانیان لە بەشەکانی دیەکەی سەنعەتی نەوت راگەیاند. لە چەند رۆژی رابردوو دەورێکی نوی لە خەباتی کرێکارانی نەوت دەستی پێکردووەتەوە. کرێکارانی نەوت بە لیست کردنی سەرەکی ترین خواستەکانی خۆیان،خۆازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان.