بەیانی رۆژی شەممە 1ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی “گروهی میللی فولادی” ئەهواز، لە ناڕەزایەتی بە دەسبەسەر کردن و دۆسییەنانەوە لە دژی هەڵسووراوانی کرێکاری کۆبوونەوە.
کرێکارانی فولادی ئەهواز، بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک، گرتن، دەسبەسەر کردن و دۆسیەسازکردن لە دژی هەڵسووڕاوانی کرێکاریان ئیدانە کردووە. کرێکارانی فولاد لەو بەیانییەیە دا هاوکات لە گەڵ ئیدانە کردنی سیاسەتی گرتن و بڕین، خوازیاری ئازادی خێراو و بێ شەرت و مەرجی هەڵسوڕاوانی کرێکاری و کۆتایی هێنان بە زەبر و زەنگ و گوشار بۆ سەریان بوون.