کرێکارانی شێركه‌تی “فوولاد خه‌زه‌ر” له شارۆچکەی پیشەسازی “ڕەشت”ی پارێزگای “گیلان”، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
کرێکارانی شێركه‌تی “فوولاد خه‌زه‌ر” دەڵێن، ئەم یەکەی بەرهەمهێنانە وەک یەکێک لە چالاکترین و ستراتیژیترین یەکە پیشەسازییەکانی ناوچەکە، ڕووبەڕووی چه‌ندین کێشەی جۆراوجۆر وه‌كوو پچڕانی کارەبا، بووەتەوە. بەوتەی کرێکاران: ئەم شێركه‌ته لە ساڵانی ڕابردووەوە پارەیەکی زۆر قەرزاری ئیداره‌ی کارەبای ناوچەیی گیلانە. هەروەها ئیداره‌ی کارەبا مانگێک پێش ئێستا کارەبای پچڕاند بۆ کۆکردنەوەی ١٦٠ ملیار خواستەکەی، کرێکاران ڕایانگەیاند کە بەهۆی نەبوونی کارەباوە، بەرهەمهێنانی لە ئەم یەکە پیشەسازییە وەستاوە و ئاماژەیان بەوەشکردووە: هەموویان نیگەرانن لە کارەکانی داهاتوویان و دەیانەوێت به‌رپرسان مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی ئەم یەکەی بەرهەمهێنانەدا بکات.