رۆژی شەممە یەکی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی “ئا جی سی” عەسەلویە، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داخوازییەکانیان، لە شوێنی کارەکەیان کۆبوونەوە.
بەشێکی زۆر لە کرێکارانی پڕۆژەیی و گرێبەست، سەرەڕای لەخوارەوە بوونی ئاستی حەقدەستەکان، لە گەڵ دواخرانی حەقدەستیش دەست و پەنجە نەرم دەکەن و زۆر جار چەندین مانگ بێ حەقدەست دەمێننەوە. کرێکارانی ناڕازی هاوکات لە گەڵ داواکاری بۆ پێدرانی سەروەختی حەقدەستەکان و زیاد کردنی ئاستەکەی، خوازیاری بە رەسمی ناسینیان لەو شیرکەتە بوون.