ڕۆژی یەکشەممە 15ی مانگی خاکەلێوە، کرێکارانی شارەکە سەنعەتییەکانی ڕۆژاوای تاران لە ناڕەزایەتی بە خراپی جادەکان و ئاستەنگییەکانی هاتووچۆ بۆ شوێنی کار کۆبوونەوە.
زیاد لە 20 هەزار کرێکار لە شارەکی سەنعەتی پەرەند کاردەکەن، کە بە هۆی پڕۆژەکانی چاک سازی ڕێگاوبان، لە گەڵ کێشەی گەیشتن بۆ سەر کار ڕووبەڕوون. بە هۆی ئەو کێشەیەوە، کڕێکاران لە گەڵ هەڕەشەی درکران و بێکارکرانیان لە لایەن کارفەرماکانەوە ڕووبەڕوو بوونەتەوە.