رۆژی دووشەممە 18ی مانگی گەلاوێژ، کرێکارانی شارەداری پێرانشار لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی 4 مانگی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی فەزای سەوز و خزمەت گوزارییەکانی شارەداری پیرانشار، سەرەڕای کاری سەخت و دۆخی نالەباری ژیان و گوزەرانیان، لە سەری ساڵی تازەوە تەنیا حەقدەستی مانگی خاکەلێوەیان پێدراوە.
کرێکارانی شارەداری پێرانشار تا ئێستا بە شێوازی جۆراوجۆر بۆ گەیشتن بە مافەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام هیچ کام لە بەرپرسانی شارهداری وڵام دەرەوە نەبوون. کرێکارانی ناڕازی رایانگەیاندووە لە ئەگەر سەرنج نەدان و وڵام نەدانەوەی کاربەدەستان، لە رۆژەکانی داهاتوو دا دەست لە کار دەکێشنەوە و مان دەگرن.