ڕۆژی شەممە 28ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەلێک لە کرێکارانی شارەداری خوڕەمشەهر، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان، لە بەرامبەر بینای شارەداری کۆبوونەوە.
کرێکارانی شارەداری خوڕەمشەهر چەندین مانگی حەقدەستی وەدواکەوتوویان هەیە. بەرپرسانی شارەداری هەر جارەوە بە بیانووی دابەزینی بازاری مەسکەن و کێشەی سەرچاوە ماڵییەکان، خۆ لە پێدانی حەقدەستی کرێکاران دەبوێرن. کرێکاران بە پێداگەری لە سەر داواکارییەکانیان، جەختیان کردووەتەوە، کە کێشەی ماڵی شارەداری پەیوەندی بە حەقدەستی ئەوانەوە نییە.