بەشێک لە کرێکارانی شارەداری بوشەهر، ڕۆژی پێنجشەممە 19ی مانگی خاکەلێوە لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان و وەدواکەوتنی حەقدەست و بیمەکانیان لە بەرامبەر بینای شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
کرێکارانی شارەداری بوشەهر چەندین جار بۆ وەدیهاتنی داواکارییەکانیان، لە بەرامبەر دامەزراوە حکومەتییەکان کۆبوونەوەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا بێ وڵام ماونەتەوە. کرێکارانی ناڕازای خوازیاری پێڕاگەیشتنی ئەو داواکارییانەن. پێدرانی حەقدەستی مانگی ڕەشەمە، مافی بیمەی چوار مانگ و هەروەها بڕی شەش میلیۆن تمەن کە پەیمانکاری پێشوو قۆرغی کردووە. شایانی باسە کرێکارانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە لە ئەگەری وەدینەهاتنی داواکارییەکانیان، مانگرتن ڕادەگەیەنن.