رۆژی یەکشەممە 17ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئاگرکووژێنەوەی ساوە، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان لە بەرامبەر بینای شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
کرێکاران و پێرسۆنێلی ئاگرکووژێنەوەی ساوه سەڕەڕای کاری “شەوانە رۆژی” و ماندوو بوونی زۆر، نە تەنیا حەقدەستی کاتی ئیزافەکارییان پێ نادرێ و دوادەخرێ بەڵکوو لە بری 24 ساعەت کاری بەردەوام، تەنیا 24 ساعەت پشوویان پێ دەدرێ. کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شارەداری ئەو شارە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستە ڕەواکانیان بوون و رایانگەیاند: “لە ئەگەری وڵام نەدانەوەی بەرپرسان، درێژە بە کۆبوونەوەکەیان دەدەن”.