رۆژی دووشەممە 10ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی “بڵاو کردنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان” لە ماهشەهر لە ناڕەزایەتی بە دەرکارانیان و بە خواستی گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی بێکار کراو کە زۆریان خۆجێین و زیاد لە 4 ساڵ پێشینەی کاریشیان هەیە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئەنباری نەوتی ماهشەهر ناڕەزایەتی خۆیان بە دەرکرانیان دەربڕی و خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان بوون. شایانی باسە کرێکارانی لهسهر كاریش بۆ هاوپشتی لە گەڵ کرێکارانی دەرکراو و پشتیوانی بۆ گەرانەوەیان بۆ سەر کار، چەند کاتژمێر مانیان گرت و دەستیان لە کار کێشایەوە.