رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی مانگی ڕەزبەر، ژمارەیەک لە چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگەپارێزانی شاری سنە لە بەنداوی “وەحدەت” کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و خوازیاری دابین كردنی ئاوی خاوێن بۆ دانیشتووانی ئه‌و شاره بوون.
ماوەیەکی زۆره ئاوی سنە لەڕووی تەندروستییەوە جێگه‌ی متمانه نییه و كارناسانی ئیداره‌ی بێهداشتی ئه‌و شاره‌ش ناسالم بوونی ئاوی ئه‌و به‌نداوه‌یان پشت ڕاست كردۆته‌وه و له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاندووه: ئاوی سنە بۆن و تامێکی ناخۆشی هەیە و خەڵک بۆ دابین كردنی ئاوی خاوێن پەنا دەبەنە کانیاوی کوێستانەکانی دەوروبەری ئه‌و شاره. جێی ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی ڕژیم پێشتر چه‌ندین جار به‌ڵێنی چاكسازییان دابوو به‌ڵام سەرەڕای كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕەزایەتی خەڵکی سنە، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هه‌ڵنه‌گرتووه.