رۆژی هەینی 31ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە پێرسۆنێلی رەسمی “سەنعەتی نەوتی پارس” لە ناڕەزایەتی بە لە خوارەوە بوونی ئاستی حەقدەستەکانیان، کۆبوونەوە.
پێرسۆنێلی رەسمی شیرکەتی نەوت و گازی پارس(پی. ئۆ. جی. سی) بە پێکهێنانی کۆبوونەوەیەک لە شوێنی کارەکەیان، بە ئاستی نزمی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی. شایانی باسە 20ی مانگی گوڵانیش پێرسۆنێل و کارمەندانی رەسمی سەنعەتی نەوت لە بەرامبەر مەجلسی رژیم کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێکهێنابوو.