کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی په‌یمانی له‌ موخابراتی ته‌ورێز

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی په‌یمانی له‌ موخابراتی ته‌ورێز 4

کرێکارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ موخابراتی ته‌ورێز، ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی بە دواکەوتنی حه‌قده‌ست و نه‌دانی داواکارییە نەدراوەکانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، وه‌لانانی په‌یمانكار، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی بۆنی كرێكاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.