کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی پاڵاوگەی گازی بێهبەهان

تجمع اعتراضی کارگران پالایشگاه گاز بهبهان2

ڕۆژی شەممە 21ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی “ئاوا جەهانبین” لە ناڕەزایەتی بە هەڵاواردنی کارفەرما لە بڕی حەقدەستەکان کۆبوونەوە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، کارفەرما فەننی نەبوونی ئەو کرێکارانەی کردۆته‌ بە بیانوو بۆ هەڵاواردن لە بڕی حەقدەستەکان. بەڵام کرێکارانی ناڕازی دەڵێن هەموو ئەو کەسانەی لەم شیرکەتە کار دەکەن کرێکاری فەنین. کارفەرما هەرەشەی کردووە لە ئەگەری ڕازی نەبوون بە بڕی حەقدەستەکان، کرێکارانی ناڕازی دەتوانن لە شیرکەت کار نەکەن و بڕۆن.