بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی مانگی ڕەشەممە، کارمەندان و کرێکارانی ئیدارەی “جیهادی کەشاوەرزی” شاری ڕەوانسەر لە ناڕەزایەتی بە نایەکسانی و دۆخی ناڵەباری ژیانیان لە بەرانبەر بینای فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
بەپێی زانیاریەکان، کرێکاران و کارمەندانی ئیدارەی جیهادی کەشاوەرزی شاری ڕەوانسەر بەهۆی کەمی ئاستی حەقدەستەکانیان و بایخ پێنهدانی بەرپرسانی ڕژیم و چارەسەر نەکردنی کێشەکانیان، لە بەرانبەر فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە و کۆمەڵێک دروشمی نووسراوەیان وەک ناڕەزایەتی لە بەرانبەر دۆخی نالەباری ژیانیان بەرز کردەوە.