بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کارمەندانی پترۆشیمی شاری ئیلام لە بەرانبەر ناکارامەیی بەڕێوبەرانی ئەو شێرکەتە و جێبەجێ نەبوونی خواستەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
لەو کۆبوونەوە، کارمەندانی ئەو شێرکەتە خوازیاری جێبەجێ بوون سەجەم خواستەکانیان بوون و لە بەرانبەر بەڕێوبەرانی “ڕانتی” و ناکارامە و ناپسپۆڕ کە بوونەتە هۆی پەک کەوتنی کاری ئەو شێرکەتە ناڕەزایەتیان دەربڕی. جێگای ئاماژەیە بەهۆی گەندەڵی، قەرزێکی زۆر کەڵەکە بووتە سەر شێرکەتی پترۆشیمی ئیلام و لە لایەکی دیکەوە حقووقی کارمەندانی ئەو شێرکەتەش چەند مانگێکە دواکەوتووە