دانیشتووانی گوندی “ئۆغوڵبهیك”ی سه‌ر به‌شاری تیکاب، ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ئاست دەست بەکاربوونی مه‌عده‌نی بەردی ناوچەی “قوخوخ بولاغ” و مەترسیی تێکدانی ژینگەی ئه‌و ناوچه کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
شاری “تیکاب” لە ناوچەیەکی کوێستانی لە باشووری پارێزگای ورمێ هەڵکەوتووە و بەهۆی هەبوونی دوو كانگای زێڕ و ٥٠ مه‌عده‌نی بەرد، سەرچاوەیەکی باشی ئابووری دێتە ئەژمار. شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به ڕژیم به دانی باج و به‌رتیل توانیویانه ببنه خاوه‌نی ئه‌و مه‌عده‌نانه و مەبەستیان تاڵان‌کردنی ئەو مهعدهنانهیه و هیچ گرینگییەک بە ژینگە و سرووشتی دەوروبەری نادەن. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی داوا دەکەن بە زووترین کات ئەو کانگایە دابخرێت.