رۆژی شەممە 19ی مانگی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە شۆفیر تاکسییەکانی مەریوان لە ناڕەزایەتی بە وڵام نەدانەوەی بەرپرسان لە بەرامبەر بینای ئیدارەی تاکسیرانی ئەو شارە کۆبوونەوە.
بەشداربوانی کۆبوونەوەکە دەڵێن: “سەرەڕای ئەوەیکە شۆفیرەکانی خەتی هەشت وەک هەموو تاکسییەکانی دیکە هەزینە داواکراوەکانی ئیدراەی تاکسیڕانی دەدەن، بەڵام جیاوازی لە نێوانیان دا زۆرە”. ئەم شۆفیرانە تا ئێستا چەندین جار لە رێگەی جۆراوجۆرەوە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە، بەڵام بەرپرسان بە نیسبەت خواستەکانیان کەمتەرخەم بوون.