بەڕێوەبەری پێترۆشیمیی شاری سنە کە سەر بە کۆمپانیای “باختەرە”، هەموو یاساکانی بەرزکردنەوەی ڕێژەی ماف و شایستەداراییەکانی هەڵوەشاندووەتەوە و ئاستی ژیانی سەدان کرێکاری گەیاندووەتە ژێر هێڵی سیفر و ئهو کرێکارانهش لەبەرانبەر ئەم کارەدا ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی بەشی چاککردنەوە، خزمەتگوزاری و بەرقی ئەو شێرکەتە بە شەو مانەوەی و زیادە کاری، تەنیا ٧ میلیۆن تمەن لە مانگدا حەقدەست وەردەگرن، لە حاڵێکدا مافە داراییەکانی بەڕێوەبەرانی ئەو شێرکەتە لە ٣٠میلیون تمەن کەمتر نییە، هەر بەو بۆنەوە نزیکەی ۵۰۰ کەس لە کارمەندان و کرێکارانی ئەو شێرکەتە بڕیاریان داوە دەست لە کار بکشێنەوە. جێگای ئاماژەیە بەڕێوبەرانی ئەو شێرکەتەش لە کاردانەوە بە دەربڕینی ناڕەزایەتی ئەو کرێکارنە، دەستیان کردووە بە هەڕەشەی دەرکردن و بێکار کردنی سهرجهم كارمهندان و كرێكارانی ناڕازی ئهو شێركهته.