کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دانیشتووانی چەند گوندێکی ئوستانی کرماشان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دانیشتووانی چەند گوندێکی ئوستانی کرماشان 2

ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان دانیشتووانی چەند گوندێکی شاری کرماشان لە ناڕەزایەتی بە کەمبوون و نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە گوندەکانیان لە به‌رده‌م بینای ئوستانداری شاری کرماشان کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو کۆبوونەوەدا کە لە لایەن دانیشتووانی گوندەکانی باوەجانی، ژاڵگە، دارئاو، زەردە و چەند گوندێکی دیکەی ئەو ناوچەیە بەڕێوە چوو، به‌شداربووان بە بەرز کردنەوەی کۆمەڵێک پلاکارد و وتنەوەی درووشمی وەکناکارامەیی بەپرسان هۆکاری وشکبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو ناوچەیەخوازیاری بەپەلە چارەسەر کردنی کێشەی بێ ئاوی ئەو گوندانە بوون.