ڕۆژی یەکشەممە 1ی ڕەزبەری 1403. کەم ئەندامانی چه‌ند شاری ئێران لە بەرامبەر ئیدارەی بێهزیستی كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بوون.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، کەمئەندامان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م بێهزیستی شاره‌كانی تاران، قوم، چابه‌هار، كرمان، كرماشان و مه‌شهه‌د خوازیاری جێبەجێنەکردنی ماددەی ٢٧ی یاسای پاراستنی مافی کەمئەندامان، پێدانی یارمه‌تی مانگانه بۆ بژێوی ژیان، دابینكردنی کەرەستەی تەوانبەخشی، په‌رداختی مانگانەی زانکۆ، جێبەجێ كردنی بڕیارنامەی ٤٠٪ مافی پەرستاری، دابینكردنی بیمەی تەندرووستی، ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و پێدانی خانوو بوون.