کۆمەڵێک لە موعەلیمانی مەدرەسە “پێش دەبستانییەکان” رۆژی سێشەممە 4ی مانگی جۆزەردان، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داخوازییەکانیان لە بەرامبەر مەجلسی رژیم کۆبوونەوە.
موعەلیمانی ناڕازی خوازیاری دیاری کردنی باروودۆخی دامەزارنیانن و دەڵێن: “لە هەر ئوستانێک شێوازێکی دامەزران بۆ ئەوان ڕچاو کراوە کە ئەوە نایەکسانیە”. موعەلیمانی مەدرەسە “پێش دەبستانییەکان” بە هۆی گرێبەستی کاتی و ناجێگیر، لە چاو بەشەکانی دیکەی فەرهەنگیان لە باروودۆخێکی خراپتر دان.