رۆژی شەممە 12ی مانگی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە لاوان بە مەبەستی پەیدا کردنی کار لە بەرامبەر دەروازەی شیرکەتی سەنایعی فولادی خوزستان کۆبوونەوە.
ناڕەزایەتی لاوانی بێکار کە زۆربەیان خەڵکی ئاوایی “قەلعە چەنعان” بوون لە کاتێک دایە کە ئەوان لە گەڵ بێکاری و ژیانی نەمر نەژی رووبەڕوون. ئەم لاوانە بە هیوا بوون بە پەرەسەندی سەنعەتی نەوت و گاز لەم ناوچەیە ژیان و گوزەرانی ئەوانیش باشتر بێت، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ژیانی ئەوان نەبووە.