بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبە سیاسییە ئێرانییەکان هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە پەنابەرانی دانیشتووی کوردستانی عێراق، لە ناڕەزایەتی بە خۆسووتاندنی پەنابەرێکی ئێرانی بەناوی “بێهزاد مەحموودی” (محەممەد) لە بەرامبەر دەفتەری کۆمیساریای باڵای پەنابەری لە هەولێر دەستیان دایە کۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا، بەشداربووان لە ئاست کەمتەرخەمیی بەرپرسانی کۆمیساریای باڵای پەنابەری نیسبەت بە باروودۆخی پەنابەرانی دانیشتووی کوردستانی عێراق و هەروەها بایەخ نەدان بە دۆخی تەندرووستیی بێهزاد مەحموودی کە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی مانگی گوڵان لە ناڕەزایەتی بە وەزعییەتی نالەباری پەنابەران و وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی پێوەندیدار، دەستی دابووە خۆسووتاندن، ناڕەزایەتییان دەربڕی. شایانی باسە لەم کۆبوونەوەیەدا مهدی مهولانایی له لایهن نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە هەولێر بەشدار بوو. جێگەی ئاماژەیە، بێهزاد مەحموودی چوار ساڵ لەمەوبەر بەڵگەی پێوەندیدار بە پەنابەریی تەکمیل کردبوو بەڵام لەو کاتەوە هەتا ئێستا بەڵگەکانی تاوتوێ نەکراون.