کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی بنەماڵەکانی کرێکارانی مەعدەنی فۆسفات لە بافق

تجمع خانواده‌های کارگران معدن فسفات بافق1

رۆژی سێشەممە 25ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە بنەماڵەکانی کرێکارانی مەعدەنی فۆسفات لە بافق لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستی هاوسەرەکانیان کۆبوونەوە.

بنەماڵەکانی کرێکاران بە کۆبوونەوە لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی شاری بافق، ناڕەزایەتی خۆیان بە دواخران و ئاستی نزمی حەقدەستەکان دەربڕی. شایانی باسە، بەشێکی زۆر لە کرێکارانی مەعدنی فۆسفاتی بافق سەرەڕای پێشینەی زیاد لە 16 ساڵ کار، دامەزارنیان بە شێوەی گرێبەستی کاتی لێ دەرهاتووە و حەقدەستەکانیشیان کەم کراوەتەوە.