ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی مانگی ڕێبەندان، مۆعەلیمان و فەرهەنگییانی شاری سنە بههۆی جێبەجێ نەبوونی داخوازیەکانیان به ئامادەبوونی زیاتر لە ١٥٠٠ کەس بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.
سەرەڕای ئەوەی کە هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە بە هەموو شێوازێک دەیانەویست ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ئهو کۆبوونەوەیه بكهن، بەڵام مامۆستایان و فەرهەنگیانی ئەو شارە ئازایانە لە شوێنێکی گشتی و بە بەشداری سەدان کەس کۆبوونەوەکەیان بەڕێوە برد.