کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ئەفغانیانی دانیشتووانی تاران لە بەرانبەر سه‌فارەتی پاکستان

تجمع افغانستانیهای مقیم ایران مقابل سفارت پاکستان1

سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی مانگی خەرمانان، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی ئەفغانی نیشتەجێی ئێران، لە ناڕەزایەتی بە دەسەڵاتداری تالیبان و دەستێوەردانەکانی پاکستان، لە بەرانبەر سیفارەتی ئەو وڵاتە لە تاران، دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەشدار بووانی ئەو کۆبوونەوە بە وتنەوەی درووشمەکانی “مەرگ بۆ تالیبان” و “مەرگ بۆ پاکستان”، ناڕەزایەتی خۆیان لە ئاست بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست گۆڕانکارییەکانی ئه‌فغانستان دەربڕی و خوازیاری ڕێگریکردن لە دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی پاکستان لەو وڵاتە بوون.