ئەفغانستانیەکانی دانیشتووی شاری مەشهەد، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی مانگی خەرمانان، بە کۆبوونەوە لەو بەرانبەر سەفارەتی پاکستان، خوازیاری پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە خەڵکی ئەفغانستان بوون.
بە وتەی بەشدار بووانی ئەو کۆبوونەوە، دەوڵەتی پاکستان یاریدەری سەرەکی بەدەسەڵات گەیشتنی تالیبان لە ئەفغانستانە و بە شێوەی فەرمی هێزە سەربازییەکانی هاوکاری چەکدارانی تالیبان ئەکەن. بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە، ناڕەزایەتی خۆیان لە ئاست بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕاگەیاند و دژی گرووپی تالیبان و دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی پاکستان درووشمیان وتەوە.