ڕۆژی دووشەممە ٤ى مانگی ڕێبەندان، بەشێک لە فەرهەنگییانى خانەنشینکراوی ئۆستانی سنە هاوکات لەگەڵ فهرههنگیانی شارەکانی دیکەی ئێران، لە بەرامبەر ساختمانی سەندووقى خانەنشینى شاری سنه کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، فەرهەنگیانی خانەنشینکراوی شاری سنە بە وتنەوەی دروشم و هەڵگرتنی پلاکارد و تراکت لە بەرانبەر دۆخى خراپی ژیانیان و جێبەجێ نەکردنی یاساى هاوسانسازى و زیاد نەکردنی حقووقەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی. هەروەها بەپێی زانیاریەکان، لەو کۆبوونەوەدا کۆمەڵێک دروشم لە دژی بەپارە کردنی مەدرەسەکان، هەبوونی نابەرابەری لە حقووقەکان، ئازاد کردنی مۆعەلیمانی زیندانی و…هتد وترایهوه. هەر لەو پەیوەندیەدا یەکێک لە مۆعەلیمانی بەشدار بوو لەو کۆبوونەوەیەدا بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵەی ڕایگەیاند: ئێستا خوێندن و مەدرەسەکان لە سەرجەم شارهكانی ئێراندا بووه به چینایەتی، بەجۆرێک کە بە ئاسانی دەکرێت مەدرەسەی منداڵی هەژار و دەوڵەمەند لە یەکتر جیا بکرێتەوە.