ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “تاهر عه‌زیزی” له سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“تاهر عه‌زیزی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ڕابردوو به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له پیرانشار گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی هه‌ینی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و وێڕای گوڵبارانكردنی گڵكۆكه‌ی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.