ڕۆژی ههینی ٥ی مانگی ڕهشهمه، لە ئهنجامی بۆردوومانێکى ئاسمانى لە سنوورى پارێزگاى “سەلاحەدین”، پێنج چەکدارى رێکخراوى تیروریستی داعش کوژران و پێنج ئەندامى دیکەى ئەو رێکخراوە دەستبهسهرکران.
بەگوێرەى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنیى عێراق، لە بۆردوومانێکى فڕۆکە جەنگییەکانى سپاى عێراق لە ناوچەى “وادى عوزێم” لە سنوورى پارێزگاى “سەلاحەدین”، پێنج چەکدارى رێکخراوى داعش کوژراون و پێنج ئەندامى دیکەى ئەو رێکخراوە تێرۆریستییە دەستبهسهرکران. شایانی باسه “وادى عوزێم” 48 کیلۆمەتر لە باشوورى قەزاى “خورماتوو” دوورە و دەکەوێتە رۆژئاواى ناحیەى قەرەتەپەى سەر بە قەزاى خانەقین.