ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٥٣ كه‌س له خۆپیشانده‌رانی شاری “زاهیدان” به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه کوژران و بریندار بوون.
کەمپەینى چالاکانى بەلووچ لەسەر بنەماى ئامارى ئەو دەرمانگە سەفەرییەى کە لە نێو مزگەوتى مەکى کردبوویانەوە پشتڕاستیان کردەوە کە لە ڕاپەڕینەکەى دوێنێ هەینیدا، ٥٠ کەس بریندار بوون کە ١٠ کەسیان لەبەر سەختى برینەکانیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ٤٠ کەسیشیان هەر لەوێ چارەسەر کراون و ٣ کەسیش گیانیان لەدەست داوە کە یەکێکیان مێرمنداڵێکى ١٢ ساڵان بووە بە ناوى “کۆبدان خوابەخش” .