ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئێنتزامییهكانی شارستانی ڕاسه‌ک، کەسێک بریندار و منداڵێکی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی حال وەش، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی شارومه‌ندێكی به‌لووچیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، شۆفێری ئوتۆمبیلەکە بە ناوی “سەلمان ئاسکان‌ی” بریندار و منداڵێکی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ بە ناوی “ئێحسان ئاسکان‌ی” گیانی لە دەست داوه.