ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی باب هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای کوردستان چەند سەربازێکی سوپای تورکیە کوژران و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هاوارنیوز، سەر لەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بازگەیەکی سەربازانی دەوڵەتی تورکیە لە شارۆچکەی باب تەقیوەتەوە و بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان هێزەکانی سوپای تورکیە چەندین کوژراو و برینداریان لێکەوتووەتەوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوی ئەم هەواڵە بەرپرسانی سەربازی تورکیە هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بەو هێرشە بڵاونەکردووەتەوە.