ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، چوار سووختبه‌ری به‌لووچ له شارستانی میناب، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون و دوو كه‌سیان پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ڕژیم به‌له‌می ئه‌و سووختبه‌رانه‌یان به بێ ئاگاداركردنه‌وه داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله، له حاڵێكدا هیچ بارێكیان پێ نه‌بووه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه‌یه‌دا، دوو مه‌له‌وانی به‌لووچ بە ناوەکانی “مەجید مەلاحی” تەمەن ٤٠ ساڵ و “محەممەد ئەحمەدی”، گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كرێكاری نێو به‌له‌مه‌كه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره.