ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌كدارێك كوژرا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی عێراق، بۆمبێكی چێندراو لە شارەدێی “تەرمییە”ی باکوری بەغدا بە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە و به‌هۆیه‌وه چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراوە و سێ چەكداریش برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی سه‌در، شه‌ڕ هاته ئاراوه و ٢٣٠ كه‌س كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه و كارناسانی سیاسی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ده‌ێنێ له درێژه‌ی ناكووكییه‌كانی نێوان لایه‌ن سیاسیه‌كاندا ده‌بێنن.