ڕۆژی دووشەممە، ١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، لاوێكی خەڵکی خوڕەم‌ئاوا بە ناوی “ئیمان هیمه‌تی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به لێدانی باتۆم و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری تاران گیانی له‌ده‌ست دا و چوار هاوڕێی دیكه‌ی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییه‌كان، هێزەكانی ڕژیم سه‌ره‌تا به باتۆم “ئیمان هیمه‌تی”یان داوه‌ته به‌ر لێدان و كاتێك ناوبراو ویستوویه‌تی به‌رگری له خۆی بكات، به‌كڵاشینكۆف ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكردووه و كوشتوویانه. شایانی باسه كه له‌و تێکهەڵچوونەدا چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “مەجید ڕەزایی”، “ماشەڵڵا مورادجانی”، “عەلی ئەمیری” و “بابەک کازمی”، دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی بریندار بوون.