بەپێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی شەممە ١ی مانگی خەزەڵوەر، بە هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ لە گه‌رده‌نه‌ی “داڵانی”ی هەورامان، سێ كۆڵبه‌ر بوونه قوربانی و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، ئەم ئۆتۆمبێلە له كاتی گواستنه‌وه‌ی کۆڵبەران بۆ سه‌ر سنوور تووشی ئه‌و ڕووداوه هاتووه. ئه‌و شه‌ش كۆڵبه‌ره خه‌ڵكی گونده‌كانی “قه‌ڵاشێخان”ی سه‌ر به شاری سنه و “تووه‌سووران”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان بوون و ناسناوی سێ كه‌س له قۆربانیان بریتیه له : “حامد عه‌بدۆڵڵاهی”, “جه‌بار ئه‌سه‌دی” و “به‌ختیار ئێوازه. جێگای ئاماژه‌یه كه شۆناسی ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره برینداره‌كه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.