کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کوژران و برینداربوونی ١٨ کرێکاری وەرزی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا له‌ جوانڕۆ

کوژران و برینداربوونی ١٨ کرێکاری وەرزی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا له‌

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک “بانی گوڵان”ی شاری جوانڕۆ، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و ١٧ كرێكاری دیكه‌ بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان “وانت” کە ژمارەیەک کرێکاری وەرزی یپێ بووه‌،لە نزیک بانی گوڵانی شاری جوانڕۆ،لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری “دێنا” به‌ریه‌ككه‌وتن. لە ئەنجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، کرێکارێک بە ناوی “فاتح دەروێشی” خەڵکی جوانڕۆ گیانی لە دەستدا و ١٧ کرێکاری دیکەش بەسەختی بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ بەشێک لەبریندارانی ئەو ڕووداوە بەهۆی خراپی دۆخی ته‌ندرووستی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی دیه‌كه‌ش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی جوانڕۆ چاره‌سه‌ری پزیشكیان وه‌رگرتووه‌.