ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، لە شەقامی “خاتەم” لە شاری ئێرانشار چه‌ند چەکدارێكی نەناسراو بە تەقەکردن کەسێکیان کوشت و دوو کەسی دیکەشیان بریندار کرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه لە بەردەم دوکانێکی میكانیكی لە شه‌قامی “خاتەم”ی شاری ئێرانشار ڕوویداوە، “ڕەزا ئازەرکیش”، فەرماندەی بنکەیه‌كی بەسیج لە ئێرانشار، له ئاكامی ته‌قه‌كردنی گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو كوژرا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و بارودۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیرە.