به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شارۆچكه‌ی “کۆتۆل“ی سەر بە شاری “خۆی” بە ناوی “عەسگەر دەروێش زادە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا کوژرا، هه‌روه‌ها دوو كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “تالیب غه‌فاری” و “خالق حه‌مزه‌پوور” به ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه به‌سه‌ختی برینداركراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عەسگەر دەروێش زادە” تەمەن ٣١ ساڵ خێزاندار و باوكی سێ منداڵ، لە سنووری گوندی “کەرکووش“ی سەر بە ناوچەی “ئەلەند“ی شارۆچکەی “کۆتۆل“، لەلایەن هێزەکانی تورکیاوه دراوەتە بەر دەستڕێژی گولله و سەری فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه كه “خالق حه‌مزه‌پوور” خه‌ڵكی گوندی “مه‌نیجه‌لان” و “تالیب غه‌فاری” خه‌ڵكی گوندی “ههنجهنه“ی سه‌ر به شای بانه‌ن و هه‌ردوو خێزاندار و باوكی چوار منداڵن. به‌پێی ئاماره‌كان، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم ٥ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی تورکیاوه کوژراون و ٣ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.